کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ٩ مانگی ئەمساڵدا، ڕووداوی کار لە پارێزگای "کرماشان"، ٥٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە

11:06 - 6 رێبەندان 2721

دوکتور "سەلیم خانی" بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای "کرماشان" بە هەواڵدەریی "ئیسنا"ی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی وتووە: "لە ئەمساڵدا ٣٢ کەسی خەڵکی کرماشان بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە کە لەو ڕێژەیە نیوەیان لە بەرزایی بەربوونەتە خوارەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆی قوربانییانی ڕووداوی کار لەو پارێزگایە، ٣١ کەس پیاو و یەک کەس ژن بووە.

"خانی" بەربوونەوەی لە بەرزایی بە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی کار لە پارێزگای "کرماشان" زانی، پاشان بە ڕێز بەرکەوتن بە شتی قورس، بەرقگرتووی و سووتان لە هۆکارەاکنی دیکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای "کرماشان" لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە لە ٩ مانگی ئەمسالدا ٤٧٣ کەس بەهۆی ڕووداوی کار لەو پارێزگایە بریندار بوون.

هەروەها لە کۆی گشتیی بریندارانی ڕووداوی کاری ئەمساڵ لە پارێزگای "کرماشان" ٤٦٨ کەس پیاو و ٥ کەس ژن بوون.