لە ماوەی دوو حەتووی ڕابردوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ڕێکەوتی ١٦ هەتا ١٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ، سەرجەم ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
زۆرینەی دەسبەسەرکرانەکان بە شێوەی گرووپی و لە دوو شاری بانە و سەردەشتدا ئەنجام دراوە.
لە ڕێکەوتی ٦، ٧ و ٨ی بانەمەڕ، ٨ هاووڵاتیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەرسەر کراون.
لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی بانەمەڕ ٨ کەس لە پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ دوو هاووڵاتیی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی ١٤ی بانەمەڕ دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە دەسبەسەر کراون.
٣ کەسی دیکەی خەڵکی شارەکانی "کامیاران، ورمێ و سەوڵاوا" دەسبەسەر کراون.
چارەنووسی سەرجەم ئەو ٢٣ کەسە دەسبەسەرکراوە ناڕوونە.
شوێنی دەسبەسەرکرانی ١٣ کەسیان ناڕوونە.
ماڵی ٩ کەس و سەرجەم دەسبەسەرکراوانی بانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە پشکێندراوە.
تەنیا هۆکاری دەسبەسەرکرانی دوو کەس لە دەسبەسەرکراوان ڕوونە کە ئەویش هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران بووە.