کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٧ ساڵدا لە ئێران، نرخی خانو ٤٠٠ لەسەد بەرز بووەتەوە

12:33 - 15 پووشپەڕ 2720

ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ڕێژیم ئەوە دەردەخات کە لە ساڵی ٩٢ی هەتاوی هەتا ساڵی ٩٩، نرخی خانوو نزیکەی ٤٠٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی نووسینگەی ئابووریی خانوو لە وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ڕێژیم، لە هاوینی ساڵی ٩٢ـەوە نێونجی نرخی یەک میتری چوارگۆشەی خانوو لە تاران ٣ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار تمەن بوو، بەڵام لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر نرخی خانوو ٤٢ لەسەد بەرز بووەتەوە.

نرخی خانوو لە ئێران بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە ئێران بەهۆی دۆخی نالەباری ئابووری، ڕاوەستاوە.

هەروەها نرخی کرێ خانوو بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە زۆربەی خەڵک لە بەر نەبوونی توانا بۆ دابینکردنی خانوو لە شوێنی گونجاودا ناچارن ڕوو لە گەڕەکە پەراوێزنشینەکانی نێو شارەکان بکەن.

لە ئێستا کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران ئابووریی ئەو وڵاتە داڕماوە، نەتەنیا نرخی خانوو و کرێ خانوو، بەڵکوو خەڵک لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێویی ژیانیان دۆش داماون و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕێژەی هەژاری و چارەڕەشیی خەڵکی ئیران پەرە دەستێنێت.