ناوەندی ئاماری "کوردپا" لە ئامارێکدا بڵاوی کردووەتەوە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە گشتی ١ هەزار و ٣٦٠ کۆڵبەر کۆلبەر کوژراو و بریندار بوونە.
بەپێی ئەو ئامارەی کوردپا لە سەرجەم ١ هەزار و ٣٦٠ کۆڵبەر، ٤٦٩ کەس کوژراون و ٨٦٤ کۆڵبەریش بریندار بوونە.
ئەو ئامارە باس لەوە دەکات کە ٧٩ لە سەدی کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم، ٦ لە سەدیان بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرما، ٤ لە سەدیان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و ١١ لە سەدیش بەهۆکاری دیکەوە کوژراو و بریندار بوونە.
لە کۆی ئەو ١ هەزار و ٣٦٠ کۆڵبەرە، ١٨ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.
ڕێژەی چۆنیەتیی کوژراو و برینداربوونی ١ هەزار و ٣٦٠ کۆڵبەر بەم چەشنەیە:
١ هەزار و ٢٠ کۆڵبەر کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕێژیم
٧٣ کەس بەهۆی سەرما و هەرەسی ڕنوو
٧٣ کەسی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین
کەوتنە خوارە لە بەرزایی ٥٤ کەس
بەربوونە بۆ ناو چۆم لە ئاکامی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕێژیم ٣٦ کەس
٦ کەس بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیم
١١ کەس بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە
مردن بەهۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەری ١٢ کەس
کەوتنی بار بەر کۆڵبەر یەک کەس
بێسەروشوێن بوون ٥ کەس
قەتعی نوخاع یەک کەس
گازگرتوویی لە نێو خێوەتدا یەک کەس
٦ کەس بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر سنوور
٤ کەس لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان
خستنەخوارەوەی کۆڵبەر بە دەست و پێ بەستراوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ٣ کەس
٥٣ کۆڵبەریش لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوونە و یەک کەسیش بەهۆکاری ناڕوون گیانی لەدەست داوە.
ئەو ئامارە لەلایەن ڕێکخراوی "کوردپا" بڵاو کراوەتەوە.