کوردستان میدیا

چوارشەممه 26ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری دەسەڵاتەوە پشکێکی کەمیان بەرکەوتووە

12:10 - 20 جۆزەردان 2721

بەپێی هەڵسەنگاندێک کە لە بواری دابەشکردنی دەسەڵات لە ئێراندا ئەنجام دراوە لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دوو پارێزگای "ئیلام و سنە" لە دەسەڵات هیچیان پێ نەدراوە.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە ٥٠ لەسەدی دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی ٥ پارێزگای ناوەندیی ئێران لەوانە "ئیسفەهان، کرمان، یەزد، سمنان و قومـ"ـدا بووە.

دابەشکردنی دەسەڵات بەم شێوەیە بووەتە هۆی ئەوەیکە هەژاری و بێبەشیی خەڵک زیاتر بێت.

لە سیستەمی سیاسیی ڕێژیمی ئێراندا دەسەڵات لە دەستی "ویلایەتی فەقیهـ"ـدایە و دەسەڵاتێکی ناوەندگەرایە و نەتەوە غەیرە فارسەکان بە هەموو شێوەیەک سەرکوت دەکات.