کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی یەک حەوتوودا نرخی دەوا و دەرمان بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر ڕووی لە هەڵکشان کردووە

11:57 - 6 گەلاوێژ 2722

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، زۆربەی دەوا و دەرمانەکان بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە زۆر کەڵکیان لێ  وەردەگیردرێت بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر نرخیان بەرز بووەتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕیژیمی ئێران، بەفەرمی وتی کە نرخی دەوا و دەرمان وەکوو نان و بێنزین گران نابێت.

لەلایەکی دیکەوە حەوتووی ڕابردوو بڵاویان کردەوە کە نرخی هەزار و ٦٣٠ جۆر دەرمانی بەرهەمی نێوخۆیی ئێران، لە ٢٣ی پووشپەڕەوە لە نێوان ٥ تا ٣٠ لەسەد هەڵکشاوە.

لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە نرخی ئەو دەرمانانەی کە بەڵگەی پزیشکییان لەگەڵ نییە، لە یەک حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ تا ٢٠٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.

نەبوونی چاوەدێری بەسەر بازاڕ و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم بوونەتە هۆی گرانییە سەرسووڕهێنەر و یەک لە دوای یەکەکان و خەڵکیش بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە توانای دابینکردنی پێداویستییە دەرمانییەکانیشیان نییە.