کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی ٦٠ هەزار کەس هەرێمی کوردستانیان بەجێ هێشتووە

11:53 - 27 پووشپەڕ 2721

''کاروان گەزنەیی'' نوێنەری پارلمانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا ٦٠ هەزار کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە.

بە وتەی ناوبراو، لەو ڕێژەیە دەیان کەسیان گیانیان لەدەست داوە و و ٧٠٠ کەسیش لە وڵاتانی بولغارستان، بلاڕووس و سێربستان دەسبەسەر کراون.

"کاروان گەزنەیی" نوێنەری پارلمان و جێگری هەیئەتی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وتوویەتی، لە ئێستادا هاوکات لەگەڵ قەیرانی بودجە و کێشەی ئابووری، کۆچکردنی گەنجان بۆ وڵاتانی دەرەوە مەترسییەکە کە بەرەوڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تایبەت دوای هێرشی داعش بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، بەشێک لە گەنجان لە هەرێمی کوردستان بە هیوای ژیانێکی باشتر ڕوویان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کردووە و بەرپرسانی حکوومەتی هەریمی کوردستانیش لەمبارەوە هۆشدارییان داوە.