ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پیرۆزکردنی ٢٥ی گەلاوێژ لە مەهاباد و سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شوێنەکانی وەک شوێشە و ناوچەی کەڵاتەرزان سەر بە شاری سنە چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چووه.
ئەم شۆێنانەی کە لاوانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: "نێو شاری شوێشە، پارکی منداڵانی شوێشە، بلواری دوکتور قاسملوو، دەورووبەری بەخشداریی کەلاتەزان، شەقامی ئاویەر، جادەی شوێشە بۆ مەریوان و سنە، گۆندەکانی ڕشنەش، تازاوا، دادانەی کەمانگەر و جادەی شوێشە بۆ نگڵ".
ئەندامان و لایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە گوندەکانی دەورووبەری ئەو شارە و هەروەها نێو شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لاوانی تێکۆشەر لەنێو شاری مەهاباد لە شوێنەکانی وەک "نەخۆشخانە، مەیدانی ساعەت، گەڕەکی باغی شایگان سەرجەم گەڕەک و کۆڵانەکان، پۆمپی بێنزینی باغی شایگان"بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا لاوانی شۆڕشگێڕ لە مەهەباد لە گوندەکانی "قووڵەسەن و بەفرەوان" وێڕای پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان لەو گوندانەدا بەڕێوە بردووە.
هەروەها هەڕەشەیان لە جاش و بەکرێگیراوەکان کردووە کە واز لە خیانەت بە نەتەوەکەیان بێنن.
دوای ئەوە چالاکییە بەرینە هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران دەڕژێنە ناو ئەو گوندانە بەڵام ئەندامانی حیزب شوێنی چالاکییەکان بەجێ دێڵن.