کوردستان میدیا

هەینی 8ی گەلاوێژ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد یادی دوکتور "قاسملوو" بەرز ڕاگیرا

12:09 - 30 پووشپەڕ 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور ''قاسملوو'' و هاوڕێیانی لەلایەن دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی دوکتور ''قاسملوو''یان بەرز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕ، لە ناوچەی شاروێران لە گوندەکانی'' کێچاوا، گابازەڵە و قەرەداغ'' و هەروەها لە نێوان ڕێگای ئەو گوندانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکرات لەو ماوەیەدا بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر یادی دوکتور ''قاسملوو''یان بەرز نرخاند و پەیمانی وەفاداریان بە رێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.