کوردستان میدیا: لە نێوان هێزێکی نەناسراو و سپای پاسداران لە هەورامان، تێکهەڵچوون رووی دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران شەڕ و تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە کە لە سەر لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆ درێژەی هەبووە.
بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ناسنامەی ئەو هێزە چەکدارە دیار نییە و نەرانراوە کە سەر بە چ هێزێکن.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لەو تێکهەڵچوونەدا چەندین پاسدار و هێزی سەر بە سپای پاسداران کوژراو و بریندارن.