کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەوی یەلدا بەرز ڕاگیرا

20:06 - 1 بەفرانبار 2721

لە هەر دوو لکی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەوی یەلدای ١٤٠٠ی هەتاوی و یادی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو بەرز ڕاگیرا.

ڕێوڕەسمی  لکی یەکی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەم شێوەیە بەڕێوە چوو:

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" لەلایەن کۆڕی میوزیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان بە پێشکەشکاریی "سووسەن غەفووری" دەستی پێ کرد.

پاشان "ماریا ئەحمەدی" مۆمی "٩١" ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمانی هەڵ کرد.

دواتر "ڕێباز پەروازە" باسێکی لەسەر ئەم شەوە پیرۆزە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

"ئەمیر حەنەفی" لە بڕگەیەکی دیکەدا گۆرانییەکی لەژێر ناوی "ئای دڵبەرێ" پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا "سەیران مەحمودپوور" پوختەیەکی لەسەر ژیانی پڕسەروەریی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" پێشکەش کرد.

پاشان سروودێک لەژێر ناوی"هەستەوە دوکتوری زانا" لەلایەن کۆڕی میوزیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرا.

دواتر پەخشانێک لەژێر ناوی "دوکتور قاسملوو" و لە نووسینی "هەژیر تافتە" لەلایەن "دیاکۆ موساعید" پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

پاشان چەند پێشمەرگە بە ناوەکانی "سامان سۆفی قۆیتاسی، ڕێبوار مەعروفپوور و توانا عوسمانی" کە لەلایەن لکەوە بەبۆنەی بەڕێوەبردنی نەزم و دیسیپلینی ئۆرگانەکەیان دیاری کرابوون، خەڵات کران.

خەڵاتی هەڵبژێردراوان لەلایەن "چۆمان کاوە" پێشکەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی شێعرێک لەلایەن "هەژیر تافتە" لەژێر ناوی "موژدەی یەلدا" کۆتایی پێ هات.

هەروەها ڕێوڕەسمی شەوی یەلدای لکی دووی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەم شێوەیە بەڕێوە چوو:

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" لەلایەن کۆڕی میوزیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان بە پێشکەشکاریی "سەلاح مووسەوی قاسملوو" دەستی پێ کرد.

پاشان "عوومەر فەرهوودی" مۆمی "٩١" ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی ڕێبەرەکەمانی هەڵ کرد.

دواتر "ڕێباز پەروازە" باسێکی لەسەر ئەم شەوە پیرۆزە پێشکەش کرد.

لە درێژەدا "شیلان تاسە" گۆرانییەکی لەژێر ناوی "شەپۆلی شێت" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

پاشان "ئیدریس پیشان" پوختەیەکی لەسەر ژیانی پڕسەروەریی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" پێشکەش کرد.

 لە بڕگەیەکی دیکەدا سروودێک لەژێر ناوی "قاسملوو" لەلایەن کۆڕی میوزیکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

 دواتر شێعرێک لەژێر ناوی "ڕابوون ڕۆژهەڵات" و لە نووسینی "کامیل نەجاڕی" لەلایەن "ئەسرین بایەزیدی" پێشکەش کرا.

پاشان چەند پێشمەرگە بە ناوەکانی "کەیوان پەیغامی، ئارمان دەرویشی هێندوو، سەلاح مووسەوی قاسملوو و فەرزین مەعرووفی" کە لەلایەن لکەوە بەهۆی بەڕێوەبردنی نەزم و دیسیپلینی ئۆرگانەکەیان دیاری کرابوون، خەڵات کران.

خەڵاتی هەڵبژێردراوان لەلایەن "قانع حاجی ئەحمەدی" پێشکەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی شێعرێک لەلایەن "مێهران حوسێنی" لەژێر ناوی "خاکیپۆشانی وڵاتم" لە نووسینی "عارف عەزیزی" کۆتایی پێ هات.

 بەشی ئامووزشیی هێزی ١١٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان