لە ماوەی ٤١ ساڵی هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئێران، ئاماری تەڵاق هەزار و ٢٠٠ لەسەد گەشەی کردووە.
لە ماوەی ٤٠ ساڵی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا و قووڵبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێژەی تەڵاق ١٢ بەرابەر گەشەی کردووە و لە هەر کاتژمێرێکدا ٢١ تەڵاق ڕوودەدات.
گەشەی ئاماری تەڵاق لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا کارەساتبارە و زۆرترین ئاماری تەڵاق لە دەوڵەتی "ڕووحانیـ"ـدا تۆمار کراوە و هەر لە سەرەتای هاتنەسەر کاری ڕووحانییەوە هەتا ئێستا ڕێژەی ئاماری تەڵاق ٢٢ لەسەد گەشەی کردووە.
لە ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی هەتا ئێستا ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تەڵاق لە ئێراندا تۆمار کراوە؛ لەو ڕێژەیە یەک ملیۆن و ٣٠٠ تەڵاق لە ماوەی هاتنەسەر کاری ڕووحانیدا بووە.
کێشەی ئابووری، بێکاری، گرانی، هەڵاوسان، گەندەڵی و ناکارەمەیی بەرپرسانی ڕێژیم هۆکارەکانی سەرەکیی تەڵاقن.