ڕەوتی لێدانی پێکوتە، لە چەند پارێزگای ڕێژیمی ئێراندا، بەهۆی بەڵێنی شکاندنی شیرکەتە چینی و ڕووسییەکان، کە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەرهەم دەهێنا، ڕاگیراوە.
لەدرێژەی بەردەوامیی بەڵێنییەکانی سەرکۆمار و وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی "ئێران"، لە پەیوەندی بە دابینکردنی پێکوتەی پێویست بۆ هاووڵاتییانەوە، ئەو پڕۆسەیە زۆر بە کاوەخۆ بەڕێوە دەچێت.
"عەلیڕەزا ڕەئیسی"، وتەبێژی ناوەندی تەندروستیی کۆرۆنا وتویەتی: "هاوەردەکردنی بارێک کە هەڵگری سێ ملیۆن پێکوتەی کۆرۆنا بۆ ئێران بوو، وە درەنگ کەوتووە".
بەرپرسانی ناوەندی تەندروستیی کۆرۆنای ڕێژیمی "ئێران" باس لە داکشانی نەخۆش و گیانلەدەستدانی گیرۆدەبووان بە کۆرۆنا دەکات.
ڕێژیم لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا، بە ئامانجی ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، دۆخی زۆربەی پارێزگاکان کە سوور بوونە، گۆڕیویەتی بۆ دۆخی نارنجی.