![](/weney-mallperr/12533.jpg)
کوردستان میدیا: دوای ٢٥ ساڵ بۆ جاری یەکەم لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانیی میانمار ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بە ڕێبەری ئانگسان سوچی لەسەدا ٧٠ دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
وتەبێژی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی میانمار ڕایگەیاند کە لە ١٤ هەرێمی میانماردا لەسەدا ٨٠ دەنگەکانیان بۆ پارتی لیگی نەتەوەیی بۆ دێموکراسی بەدەست هێنا.
ڕێبەری ئەو پارتە بە هۆی ئەوەیکە هاوسەرکەی بێرمەیی نەبوو نەیتوانی ببێتە سەرکۆماری وڵاتی میانمار.
لە هەمانکاتدا، سەرۆکی مەجلیسی سەفلی سەرەڕای قەبووڵکردنی شکست لە هەڵبژاردنەکاندا، پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە ئانگسان سووچی کرد.
بەپێی یاسای بنەڕەتیی میانمار، موسڵمانانی ئەو وڵاتە مافی دەنگدانیان نییە و ناتوانن دەنگ بدەن.
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی میانمار بڕیاره کە لە لایەن کۆمیسۆنی باڵانی هەڵبژاردنەکان بێتە ئەژماردن.
ئانگسان سوچی ڕێبەری ئۆپۆزیسۆنی دەوڵەتی میانمار ساڵی ١٩٨٩ی زایینی تا ٢٠١٠ی زایینی لە بهندی نێوماڵدا بووە یەکێک لە خەباتکارانی ناودار لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەیه لە ساڵەکانی ١٩٩٠ی زایینی بووە و هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە. یەکێک لەو خەڵاتانە، خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بووە.