
زمانی کوردی وەک یەکێک لە ١١ زمانەکان؛ لەلایەن وزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە فەرمی ناسێندرا و لە ویلایەتی "تێنێسی" دەخوێندرێت.
لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٧دا "نەوزاد هەورامی" کە ئەندامی بەڕێوبەری ناوەندی سەلاحەدین لە شاری "ناشیفلـ"ـی ویلایەتی "تێنێسیـ"ـی ئامریکایە هەوڵەکانی بۆ بەفەرمیکردن و خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئامریکا خستە گەڕ.
"هەورامی" داوای کردبوو زمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندیدا بخوێندرێت.
دوای تاوتوێکردنی ئەو داوایەی ناوبراو، لە مانگی ڕەشەمەی ٢٠١٩دا ئەنجومەنی قوتابخانەکانی "ناشیفل" کە بەهۆی ڕەوەندی کورد کە بە "کوردستانی بچووکــ"ـی ئامریکا ناسراوە، بڕیاری دا لە چەند قووتابخانەی شارەکە زمانی کوردی وەکوو زمانەکانی ئیسپانیایی، فەرانسە و چەند زمانی دیکەی بیانی ببێتە وانەیەکی فەرمی و بخوێندرێت، هەروەها لەم پرۆسەیەدا پلە و خەڵات بۆ قووتابییان دیاری دەکرێت.
بۆ داڕشتنی وانەکانی زمانی کوردی داوایان لە ناوەندی سەلاحەدین کردووە هاوکاریان بکات.