کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی کانادا، لە سەردانێکدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کانادا، باسێکی لەسەر جەنایەت و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران دەرهەق بە نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٥ی ڕەشەمە، لە چوارچێوەی چالاكیی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و مافی مرۆڤ له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكارییه‌كانی ڕێژیمی تاران ده‌رهه‌ق به نەتەوەی كورد لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان باسێکی پێشكه‌شی كرد.
لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزب، چه‌ندین ڕاپۆرتی تایبەت لەسەر جەنایهتهكانی كۆماری ئێسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ٢٠١٧، ٢٠١٨ی پێشکەش بە به‌رپرسانی ئه‌م به‌شه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كانادا کرد.
له‌م دیداره‌دا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات، سیستمی نژادپه‌ره‌ستی و ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگی حوکمڕانانی تارانی به وردی بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کانادا باس كرد.
نوێنه‌ری حیزب، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ڕێژیمی ئێران، لەبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و دۆخی خرابی ئابووریی کوردستان، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ناچار به كۆڵبه‌ری كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا، به بیانووی به‌زاندی سنوور له كوشتن و قه‌ڵاچۆكردنیان نه‌ک هه‌ر ده‌ست ناپارێزی به‌ڵكوو به بیانووی پارێزگاری له جوغرافیای ئه‌و وڵاته ڕەواییشی پێ ده‌دات.
نوێنه‌ری حیزب، لەو سەردانەدا، بهڕاشكاوهنه داوای له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كانادا كرد، كه هه‌نگاوی جیدی و به كردەوه هه‌ڵبێنن بۆ مهحكوومكردنی ئه‌م جەنایهتانه کە ده‌رحه‌ق به نەتەوەی كورد لە ئێران ئەنجام دەدرێت.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دەرەوەی کانادا، به سه‌رنجه‌وه گوێیان له قسه و ڕاپۆرته‌كانی نوێنه‌ری حیزب گرت و خۆشیان چه‌ندین پێشنیار و سه‌رنجیان هه‌بوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی ڕێژیم له بۆنه‌وه نهتهوەیییهكانی وه‌ک نه‌ورۆز و ژینگه‌پارێزی و كار و چالاكی كه‌لتووری له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی کانادا هه‌روه‌ها داوایان كرد، كه ڕاپۆرتی زیاتر و وردتر له‌سه‌ر هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ک له لایه‌ن ڕێژیمی تارانەوە بۆ به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه به‌ڕێ بكرێت.