ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ خەڵکی شارەکانی "ئیلام و کرماشان" سەبارەت بە پچڕانی لە ڕادەبەدەری بەرق هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خەڵکی وەزاڵەهاتووی "ئیلام وکرماشان" بە دروشمی "تا آخوند کفن نشود این وطن، وطن نشود" و دڕاندنی وێنەی "خامنەیی" ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و چەندین کەس لە خۆپیشاندەران لەو پارێزگایه دەسبەسەر کراون.
ماوەی دوو حەوتوویە لە پارێزگای "ئەحواز" بەهۆی بێئاوی و چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە لەلایەن ڕێژیم، خەڵکی ئەو پارێزگایە دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و هەتا ئێستا درێژەی هەبووە.
بەدوای خۆپیشاندانەکانی پارێزگای "ئەحواز" خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی پارێزگای "ئەحواز" هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان بەنیسبەت بێکیفایەتی ڕێژیم پیشان داوە.