کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای خووزستان نزیکەی ٣ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوونە

16:12 - 4 سەرماوەز 2720

بەرپرسێکی زانکۆی پزیشکی ئەهواز باسی لەوە کردووە لە پارێزگای خووزستان  ٢ هەزار و ٨٠٦ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئایدزی لێیە.

''محەممەد عەلەوی'' جێگری زانکۆی پزیشکی ''جوندی شاپوور'' ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، وتوویەتی کە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩٨ ژمارەی کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئایدز لە سەراسەری ئێران ٤١ هەزار و ٤٩٤ کەس بوو.

بە وتەی ناوبراو، هەتا ئێستا نزیکەی ١٩ هەزار و ١٦٤ حاڵەت بەهۆی ئەم نەخۆشییە مردوون کە ئەم ڕێژەیە نزیکەی ٥٠ لەسەدی تووشبووان بووە.

ئەم بەرپرسە وتوویەتی، لە پارێزگای خووزستان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ هەتا کۆتایی خەرمانانی ئەمسال کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی ''ئێچ.ئای.وی'' ٢ هەزار و ٨٠٦ کەس بووە کە هەزار و ٣٨٠ حاڵەتیان لە ژێر چاوەدێریی دان.

هەروەها ''عەلەوی'' باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتادا ٨٢ لەسەدی تووشبووان پیاو بوونه و ١٨ لەسەدیش ژن بوونە.