کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای "سویدا" دژی ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:42 - 18 رێبەندان 2721

بەشێک لە خەڵکی پارێزگای "سویدا" لە باشووری سووریە بەنیسبەت تێچووی قورسیی بژیوی ژیان، گەندەڵی و هەلومەرجی خراپی ئەمنییەتی، دژی "بەشار ئەسەد" سەرکۆماری ڕێژیمی سووریە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی ئەو ڕێژیمە، خەڵکی ئەو پارێزگایە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕێژیمی "ئەسەد" دایە، بەهۆی تێچووی قورسی دابینکردنی بژیوی ژیان، گەندەڵی، نەبوونی بەرق، بارودۆخی نالەباری ئەمنییەتی ئەو خۆپیشاندانەیان بەڕێوە بردووە.

هەروەها خۆپیشاندەران بە ئاگردانی تەگەر گەورەڕێی "دەمیشق - سویدا"یان داخست.

خۆپیشاندەران کۆمەڵێک درووشمیان لەسەر پلاکارد وەک "خسڵەت بەرزی، یەکسانی، دادپەروەری".

 خۆپیشاندەران وتوویانە "سووریە هی ئێمەیە نەک بنەماڵەی ئەسەد".

کاناڵی هەواڵدەریی خۆجێیی "سویدا ٢٤" بڵاوی کردووەتەوە ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" ڕێژەیەکی زۆری لە هێزە نیزامییەکانی بۆ پێشگرتن لەو خۆپیشاندانانە ڕەوانەی ناوەندی شار کردووە.