"سەید سادق مووسەوی" بەڕێوەبەری گشتیی سیاسیی هەڵبژاردن و دابەشکردنی جوغرافییای ڕێژیمی ئێران وتوویەتی؛ لە پارێزگای "ئیلام" ڕێژەی بەشداربوووان بۆ ناونووسیکردن لە شورای شار و گوندەکان ١٤ لەسەد کەمی کردووە.
"سەید سادق مووسەوی" وتوویەتی؛ ٩٠ لەسەدی بەشداربووان پیاوانن و تەنیا ١٠ لەسەدی ژنان خۆیان بۆ شورای شار و گوندەکان ناونووسی کردووە.
هەروەها زۆرترین ڕیژەی بەشداربووان بۆ ناونووسیکردنی شورای شار و گوندەکان لە شاری "ئیلام" بە ڕێژەی ١٤٨ کەس و کەمترین بەشداربوو پێوەندی بە شاری "سیروان" هەبووە بە ڕێژەی ١٢٣ کەس.
لەحاڵێکدا کە ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک بۆ ناونووسیکردن لە شوراکانی شار و گوندەکان ١٤ لەسەد کەمتر بووە "مووسەوی" باسی لەوە کردووە کە ٧٦٢ بنکەی دەنگدانیان ئامادە کردوووە کە بەنیسبەت هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ١٣ لەسەد زیادی کردوووە.
کاربەدەستانی ڕێژیم پێشگرتن لە کۆبونەوەی خەڵک بەهۆی گشتگیریی کۆرۆنایان کردوووەتە هۆکاری زیادکردنی بنکەکانی دەنگدان.