قارەمانانی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات لە دوو شاری "سەقز و پاوە" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "پاوە" لە شەقامی "دەرەنیشە و کەمەربەندی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە چالاکییەدا بڵاویان کردووەتەوە کە ئەوان وەک پێشمەرگەکانی شار لە پاوە، ئامادەی ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی حیزبین و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەکەن.
لە درێژەی چالاکییەکاندا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەقز" بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی فتوای خومەینی دژی کورد و مەحکوومکردنی ئەو فتوایە ئاڕمی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردووەتەوە.
بەشێک لەو شوێنانەی کە چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "پارکی شار، پایگای مقاومەتی حەجی، پارکی کەوسەر، مەیدانی دوکتور قاسملوو، کتێبخانەی گشتیی پارکی شار و قەرەچیاوا".