کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "پیرانشار" قووتابیان ناچار دەکرێن لەگەڵ خۆیان خۆراک بۆ قووتابخانەکان ببەن

11:09 - 17 رێبەندان 2721

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە شاری "پیرانشار" مامۆستای قوتابخانەکان بەتایبەت قوتابخانەی کچەکان قووتابیان ناچار دەکەن کە خواردەمەنی و چەرەزات بۆ قوتابخانەکان ببەن.

بنەماڵەکان باس لەوە دەکەن کە هەر ساڵ قوتابخانەکان بە بیانووی جیاواز قووتابییان ناچار دەکەن کە خۆراکی تایبەت بۆ جێژنە و بۆنەکان دابین بکەن.

ئەو بنەماڵانە وتوویانە بەهۆی هێندێک بابەت و لەبەرچاوگرتنی دۆخی منداڵەکانیان ناچارن لەو دۆخە خراپەی ئابوورییەدا بە هەر نرخێک بێت ئەو خۆراکانە بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن و لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ قوتابخانە.

هەروەها باس لەوەش دەکەن کە لەگەڵ ئەو تێچوویەی دەیخەنە سەر شانی قووتابیان منداڵەکان فێری شتێکی باش ناکرێن هەتا بەکەڵکی دواڕۆژیان بێت.