سەرەڕای زەخت و گوشاری ڕێژیمی ئێران بۆ ڕێگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە شاری مەهاباد، ئەنجومەنی شاخەوانی مەهاباد نەورۆزی ٢٧٢١ی کوردی لە سێکانیانی قزڵجە بەڕێوە برد.
لەو ڕێوڕەسمەدا ئاگری نەورۆز بە دەستی ''سۆژین ئاڕوەند'' کچی شەهید ''مەنسوور ئاڕوەند'' هەڵکرا.
ئەو ڕێوڕەسمە لە حاڵێکدا بەڕێوەچووە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەدا کە پێش بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزی کوردەواری بگرێت.
لەبەرەبەری نەورۆزدا ئیداری ئیتلاعاتی مەهاباد چەندین کەسیان لە لاوان و کەسانی خۆشناوی ئەو شارە بانگهێشت کردبوو و هۆشداریی پێدابوون کە نابێ لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیدا بەشداریی بکەن.