کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شاری ئێران بەنیسبەت پێندانی موچە و خواردنی پارە، کۆبوونەوەی ناڕزایەتی بەڕێوە چوو

12:22 - 29 بانەمەڕ 2721

لە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران کە ڕێژیمی ئێران بەسەر خەڵکدا سەپاندوویەتی، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ هاوار و ناڕزایەتیی خەڵک پەرە دەگرێت و کاربەدەستانی ڕێژیم بە جێگای ئەوەی کە بە هانای کێشەکانی خەڵکەوە بچن، بە ناردنی هێزی ئەمنیەتی لە هەوڵی سەرکوتی خەڵکدان.  

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، کرێکارانی کانگای ''ئاسمینونـ''ـی منوجانی کرمان سەرەڕای بوونی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەنیسبەت پێنەدانی موچە و دۆخی خراپی ژیان، درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.

ئەم کرێکارانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پێداگری لەسەر داواکارییەکانیان جادەی کەهنوج - بەندەر عەباسیان داخست.

بەپێی سەرچاوەکان هاووڵاتییانی دیکەش تێکەڵ بە خۆپیشاندانی ئەو کارێکارانە بوونە و بەنیسبەت دۆخی خراپی ژیان ناڕزایەتییان دەربڕیوە.

هەروەها لە شاری گوڵستانی سەر بە پارێزگای تاران ماڵخوراوانی شیرکەتی "تەعاونی مەسکەنی شارەداری" کە چەندین ساڵە پارەیان لێ وەرگرتوون و هەتا ئێستا هیچ خانویەکیان ڕادەست نەکردوون، کۆبوونەوەی ناڕزایەتییان بەڕێوە برد.

ناڕازییان لەبەردەم شارەداریی گوڵستان کۆبوونەتەوە و ڕوو لە بەرپرسانی گەندەڵ و بێ کیفایەتی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دەدا.