گرووپێک لە مامۆستایان و چالاکانی کرێکاری و مافی مرۆڤ بە کۆبوونەوە لە بەردەم بەندیخانەی کەرەج بەرانبەر بە دۆخی مامۆستایان و کرێکارانی بەندکراو ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خۆپیشاندەران لەو ناڕەزایەتییەدا خوازیاری ئازادیی "ئیسماعیل عەبدی و شاپوور ئێحسانی ڕاد" و مامۆستایان و کرێکارانی دیکەی بەندکراو بوون.
پاش ئەوەی کە هێزە بەناو ئەمنییەتییەکان پێشیان بە چەندین کۆبوونەوە تر گرتبوو، ناڕازییان ئەم کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد.
بەپێی وێنە و ڤیدیۆوەکان کە ڕۆژی شەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران لە زیاتر لە ٢٠ شاردا بەڕێوە چووبوو و لە هەندێک لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا لەوانە لە شاری تاران، هێزە ئەمنییەتی و ئینتیزامییەکانی ڕێژیم بەرەوڕووی ناڕازییان ببوونەوە.
کۆبوونەوەکانی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە حاڵێکدا لە ئێران بەڕێوە چوو کە ناوەندە ئەمنییەتییەکان پێشتر بەنیسبەت خۆبوواردن لە بەشداری لەو ناڕەزایەتییانەدا هۆشداریی بە چالاکانی کرێکاری و سێنفی لە شیرکەتەکاندا دابوو.