کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:09 - 28 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە گوندەکانی "گەلێن" و "تەنگیسەر" سەر بە ژاوەرۆی سنە، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و کێشانەوەی ئارمی زێڕینی حیزب، وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان له هەمبەر ئارمان و ئامانجی حیزبەکەیان نیشان دا.

تێکۆشەران لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی "بژی حدکا"، "سڵاو لە قازی، قاسملوو" و "یەکگرتن ڕەمزی سەرکەوتنمانە"، پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبەکەیان دووپات کردەوە.

هەروەها بە نووسینی دروشمی: "چاوەڕێی فەرمانین"، ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

 تێکۆشەران، قارەمانانی دێموکرات، هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژانە بە چالاکیی تەبلیغیی جۆراوجۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەردەبڕن و حیزبی دێموکرات خۆی بە بەرپرسیار و داکۆکیکاری مافی هەموو چین و تویژێکی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات دەزانێت.