کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان و ئێران هێڵی ئینتێرنێت لاواز کراوە

12:17 - 17 خەزەڵوەر 2720

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، هێڵی ئینتێرنێت لە زۆربەی شارە گەورەکانی کوردستان و ئێران لاواز کراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە تاران هێڵی ئینتێرنێت جیا لەوەیکە زۆر لاواز کراوە، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بە نێو شاردا گەشت لێ دەدەن.

هاوکات لە کرماشان بە هەمان شێوە جیا لەوەیکە هێڵی ئینتێرنێت زۆر لاواز بووە، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بە شەو و ڕۆژ لە شەقامەکاندا گەشت لێ دەدەن.

لە حاڵێکدا کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ سەدان کەس بە دەستی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران، وەزیری نێوخۆ ڕێزی لە هەموو هێزە ئەمنییەتییەکان گرت و وتبووی، بە ئاسانی ناتوانرێت تۆمەتیان لێ بدرێت.

دوای تێپەڕینی نزیک بە یەک ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨، هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە و تەنیا جارێک ''موجتەبا زولنووری'' بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی میللیی ڕێژیم وتبووی کە لەم خۆپیشاندانەدا ٢٣٠ کەس کوژراون.