کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە

12:21 - 27 بانەمەڕ 2721

ڕۆڵەکانی نیشتمان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەو چالاکییانەیان لە شارەکانی "سنە، سەقز و ورمێ" لەنێو شار، گوندەکان و چیاکان بەڕێوە بردووە.                                                    

ئەو چالاکییانە بە درووشمەکانی وەک: "بژی دێموکرات، ڕاسان بەردەوامە، بەڵێن نوێ دەکەینەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان" بەڕێوە چوونە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "سەڕێز" سەر بە سنه چالاکییان بەڕێوە بردووە.

لە ورمێ ڕۆڵەکانی دێموکرات لە تەرگەوەڕ چالاکییان بەڕێوە بردووە.

لە سەقز لە چیای ڕووش ئاڵای کوردستانیان هەڵ داوە.

چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات پیشاندەری ئەوەیە کە هیچ زەبر و سەختێک ناتوانێت پێش بە بەردەوامیی خەباتی ڕزگاریخوازانەی حیزبی دێموکرات بگرێت.