کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:20 - 12 جۆزەردان 2721

بەدوای شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی کوردستان، شەهیدان "هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی" ڕۆڵەکانی "نییەر" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەو چالاکییانە بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە بەردەم پایەگای نییەر و بە دروشمی "پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شێوەن و گرین  و نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین" بەڕێوە چوونە.

هەروەها پێشمەرگەکانی شار لە "شوێشە" سەر بە ناوچەی "کەڵاتەرزان" سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهیدان "ئەیووب سوڵتانی و هادی شێخە" کردووە و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ڕێگایان بن.