کوردستان میدیا

چوارشەممه 26ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

18:23 - 20 جۆزەردان 2721

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "سەر قەبران، شەقامی شاناز و گوندی مەڵقەرەنی" سەر به شاری "سەقز" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی "تراکت و پۆستێری شەهیدانی نوێی کوردستان و دروشمی سەرکەوێ ڕاسان" پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهیدان" سمکۆ مەحمەڵ، سۆهراب خەدیریپوور، هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی" نوێ کردووەتەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "سەقز" داوایان لە خەڵک کردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن و وتوویانە: "دەنگدان بە ڕێژیم خیانەت بە خوێنی شەهیدانە".