لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گەڕەکی "مام تەمر و سەلیم ئاباد"ی شاری "شنۆ" بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم وەک "دەنگدان بە ڕێژیم، خیانەت بە خوێنی شەهیدانە و سەرکەوێ ڕاسان"، لەگەڵ شەهیدانی کوردستان بەتایبەت شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ، سۆهراب خەدیریپوور، هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی" پەیمانیان نوێ کردەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" داوایان لە خەڵک کردووە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.