یەکیەتیی لاوان لە گوندەکانی "گەرگوول و لاجانــ"ـی سەر بە شاری پیرانشار بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەو چالاکییانە بە کێشانەوەی وێنەی ئاڵای کوردستان و نووسینی درووشمی وەک "بژی دێموکرات، شەهید ئەیووب و شەهید هادی ڕێگاتان درێژەی هەیە، ڕاسان بەردەوامە، جاشەکان بە سزای خۆیان دەگەن، پێشمەرگەکانی شار پشتیوانی پێشمەرگەکانی شاخن" بەڕێوە چووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەردەوام پەیمان نوێ دەکەنەوە کە هەر دەم ئامادەی بەجێهێنانی ئەرک و بڕیارەکانی حیزبن.