لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "بۆکان، پاوە و پیرانشار" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ڕۆڵەکانی هەمیشە ئامادەی دێموکرات لە شاری "بۆکان" بە بڵاوکردنەوەی "لۆگۆی حیزب و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها تراک و پۆستێری" تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی چالاکییان لێ بەڕێوە چووە بیرتین لە: "پاساژەکانی شار و ئیداراتی ڕێژیم، پاساژی شارەداری و شارەداریی بۆکان، ژوورەکانی شۆرای شار، فەرمانداری، یاریگەی فوتباڵ و گەڕەکی میراوا".
هەروەها لە شاری "پاوە" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە پارکی "فەرهەنگییان" لە تەنیشت مزگەوتی "سەلاحەدین ئەیووبی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە بردووە.
هاوکات لە "پیرانشار" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندەکانی "دربکە، بەردەقەل، کەڵەکین، گردەسوور، شنۆزەنگ، زەنگیاوێ، سێڵوێ، بندڕێ، گردکشانە، ئەندێزی، کوندرێ، بەلەبان و گردی کاولان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.