کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانیی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگران حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن و بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە مێژوویییە بەرز ڕادەگرن.
قارەمانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لەم شوێنانە: شارەوانی، پشت بانکی مەسکەن، مەدرەسەی نموونەی دەوڵەتی و گوندی خوڕخوڕەی مەهاباد، بە بۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز له گوندی دەرەکێ لە سێڕای دەمەیەو و دەرەکێ پۆستێر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو کرایەوە،
لە شاری پیرانشار قارەمانانی دێموکرات، به بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە "کوی خەیام، جاددەی سەردەشت، شەقامی ئەندیشە (بەرەو شیناوێ)، مەدرەسەی مەحموود قادری، شەقامی سەعدیی شەرقی و غەربی، دەورووبەری فەلەکەی محەممەد ئەوراز، مزگەوتی دارولقورئان، ١٦میتریی حاجی مستەفا، بازاڕی سیگاران، شەقامی ساحلی و دەورووبەری و مزگەوتی قیبلە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا، هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری ورمێ، لە شوێنەکانی وەک: "ئەلواج، ئیسلام ئاباد، تەرزیلوو، بادەکی و شارەکی جنووبی وێنە و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.