کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە شارەدێی ''نێ''، سەر بە شاری مەریوان، چالاكیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی ''نێ''، بە نووسینی دروشمگەلی: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران''، ''پیرۆز بێت ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بژی قاسملوو و ڕاسان بەردەوامە''، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.