کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە گوندی "هەجیج، نسڵ، تەنگیسەر و شارەکانی شنۆ، نەغەدە و بۆکان" پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ کرایەوە

12:42 - 1 جۆزەردان 2721

دوای شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو گوند و شارانە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردووەتەوە.

ناورۆکی پەیامەکان بەم چەشنەیە:

گەلێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدا

                                                                        دوکتور قاسملوو

وەرە جەلاد ئەگر دەربێنێ چاڤانم

 ئەگر بشکێنی ئێسکانم

 بە وەڵاهی بە خاکی پاکی کوردستانم

دێموکراتم قەتیش ناڵێم پەشیمانم

ئێمە پێشمەرگەی شار لە گوندی هەجیجی هەمیشە دێموکرات سەر بە شاری "پاوە"ی سەربەرز لەگەڵ بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی دوو هاوڕێ و هاوسەنگەری شاخ و شارمان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ زۆر غەمبار بووین.

 ئیمە ڕایدەگەێنین کە تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانیان درێژە بە ڕێگای ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بدەین و بەڵێن دەدێن هەتا دوا هەناسەی ژینمان، سەنگەریان چۆڵ نەکەین. هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و حیزبی کوردستانی ئێران دەکەین.

پێشمەرگەکانی شار گوندی هەجیج

تەنگیسەر

ئاسۆ ڕوونە دڵنیان دەگەین بە ئامەنجەکانمان و نرخی ئازادی بە گیان دەدەین

شەهیدان نەمرانی مێژوون

ئیمە پێشمەرگەکانی شار لە گوندی تەنگیسەر بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو هاوسەنگەرمان پرسە و سەرەخۆشی لە حیزبی دێمۆکرات و هاوسەنگەرانمان لە شاخ و شار و هەروەها لە بنەماڵەی سەربەزی ئەو شەهیدانە دەکەین. پیمانی وەفاداری و ئەمەگناسییان لەگەڵ خۆێنی سووریان نوێ دەکەینەوە هەتا گەیشتن بەردەوام دەبین لە تێکۆشان سەنگەریان چۆڵ ناکەین.

پێشمەرگەکانی شار گوندی تەنگیسەر

بژی کورد

 بژی کوردستان

نسڵ

پەیامی سەرەخۆشیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ئاوایی نسڵ سەر بە ناوچەی سەوڵاوا

ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ئاوایی نسڵ بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو تێکۆشەری حیزب لە ناوچەی مەهاباد سەرخۆشیی خۆمان لە حیزبی دێمۆکرات و هاوسەنگەرانی و گەلی کورد و شاری مەهاباد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و درێژەدەری ڕێگایانین.

نەغەدە

ئیمه وه‌کو ئه‌ندامان و لایه‌‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران پرسه‌ و سه‌ره‌خوشیی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵە‌ی نوێترین شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل ده‌که‌‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین و هەتا دوا دڵۆپی خوینمان درێژه‌ده‌ری ڕێگایان ده‌بین.

سڵاو له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

 پێشمه‌رگه‌کانی شار له شاری نه‌غه‌ده‌

شنۆ

قەڵشێکی زەوی مەرقەدێکی ون

شەهید دەنێژرێ بێ کفن و دفن

شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نەمردوون و زیندوون. ڕزقیان دەدرێ بێ ئەوەی ئێوە هەست پێ بکەن.

بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی دوو شەهیدی تازەی ڕاسانی شار و شاخ شەهید سمکۆ مەحمەڵ و شەهید  سۆهراب خەدیری پوور تاساین.

بەڵام شەهیدی سەرکردە دوکتور قاسملووی نەمەری فێری کردین کە ڕەش نەپۆشین تەنیا سپاس لە شەهیدان درێژە دانی ڕێگایانە.

ئێمەش پەیمان لەگەڵ نوێترین شەهیدانی ڕاسان نوێ دەکەینەوە کە ڕاسانی شار و شاخ درێژە دەدەین و ئەم ڕێگایە بەر نادەین یان بە قوناغی ڕزگاری دەگەین یا ئێمەش بۆ سوور بوون لەسەر ئەم ڕێبازە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبین.

کومەڵەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی شار لە شنۆ

بۆکان

وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەیەکی زۆر بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهیدان کاک سمکۆ مەحمەڵ و کاک سۆهراب خەدیری پوور؛ شەهیدانی هەرگیز نەمری حیزبەکەمان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەکەین.

خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و درێژەدەری ڕێگایانین.