کوردستان میدیا

چوارشەممه 18ی پووشپەڕ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یادی ئێعدامکردنی ٥٩ لاوی مەهاباد، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:09 - 14 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی ٥٩ لاوی مەهاباد، لە ناوچەی شاروێران و شاری گوێکتەپە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە یادی ئێعدامکردنی ٥٩ لاوی شاری مەهاباد کە لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی تازە بە دەسەڵاتگەیشتووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ تاوان لەسێدارە دران، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری گوێکتەپە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری گوێکتەپە، بەم بۆنەوە کوچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەیان بە نووسینی دروشمی حیزبی ڕازاندەوە و ئەو پەیامەیان بە ڕێژیمی ئێران گەیاند کە خوێنی بە ناحەق ڕژاوی خەڵکی مافخوازی کوردستان هیچ کات لەبیر ناکرێت.

دروشمەکانی ئەم چالاکییە بریتی بوون لە: ''بەرز بێت یادی ٥٩ لاوی مەهاباد، بژی حیزبی دێموکرات، ڕاسان دژی داگیرکەر بەردەوامە و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە''.