![](/content/upload/1/news/52522_w920.jpg)
"داود موعەزەمیی گودەرزی" کاربەدەستێکی نیزامیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی لە دوای بەدواداچوون و چاوەدێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەرکەوتووە کە چەند لاپەڕە لەژێر ناوی "بۆ کڕینی و فرۆشتنی کۆرپە" لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چالاکیی دەکەن.
ئەو کاربەدەستە نیزامییەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە کە ئەو لاپەڕانە لەلایەن گرووپێکی ٤ کەسی پێکهاتوون و لەو ڕێگایەوە خەریکی کڵاولەسەرنانی خەڵک بوونه.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران وتووشیەتی کە پێشتریش ئەو باندەمان بە هۆکاری جیاواز دەسبەسەر کردبوو و بۆ هەر کۆرپەیەک بڕی ١٢٠ ملیۆنیان داوا کردبوو.
ماوەیەک پێش حەبیبوڵڵا مەسعوودی” جێگری کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران باسی لە بەرزبوونەوەی ئاماری فرۆشتنی کۆرپەڵە کردبوو و وتبووی کە کۆرپەڵەکەکان بەر لەوەیکە لەدایک بن پێش فرۆش دەکرێن.
باروودۆخی نالەباری بنەماڵەکان و هەروەها گیرۆدەبوونی دایکان و باوکان لە گرینگترین هۆکارەکانی فرۆشتنی کۆرپەڵە دێنە ئەژمار.