لە بەرەبەری ٢٥ی "گەلاویژ" ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پارێزگای "ورمێ و ئیلام" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان لە شاری "مەلەکشاهی" سەر بە پارێزگای ئیلام لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات بە کێشانەوەی ئاڕمی حیزبی دێموکرات ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.
ئەو چالاکییە لە کێوەکانی مەلەکشاهی بەڕێوە چووە و بووەتە هۆی خۆشحاڵیی خەڵک.
هاوکات پێشمەرگەکانی شار لە ئیلام بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ تەقەی خۆشیان کردووە کە بووەتە هۆی ترسی ڕێژیمی ئێران.
ئەو چالاکییە لە "مەلەکشاهی" بە ڕۆژ بەڕێوە چووە بەڵام تەقەی خۆشی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کاتی جەولەی شەوانەی پێشمەرگەکانی شاردا ئەنجام دراوە.
لەو پێوەندییەدا لە "شنۆ" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "گردکاشانی" شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لاوانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی تایبەت پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کردووەتەوە.