لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی نەبوونی قوتابخانە قوتابییان لە کانێکسەکاندا وانە دەخوێنن.
"مێهروڵڵا ڕەخشانیی مێهر" جێگری ئاوەدانیی وەزیری پەروردە و بارهێنانی ڕێژیم وتوویەتی: "لە ئێراندا زیاتر لە ٤ هەزار قوتابخانەی کانێکسی هەیە".
بەپێی دۆخی جوغرافیای ناوچە، قوتابخانە کانێکسییەکان ناتوانن پێویستییەکانی قوتابییان و مامۆستایان دابین بکەن و گیانیان لە مەترسی دایە.
لەمبارەیەوە چەند ڕۆژ لەمەوپێش قوتابخانەیەکی کانێکسی لە بەخشی "سەردەشتـ"ـی سەر بە شارستانی "دێزفووڵ" بەهۆی برووسک سێ مامۆستا و سێ قوتابی سووتان و یەکێک لە قوتابییەکانیش گیانی لەدەست دا.
بارودۆخی قوتابخانەکان لە شارەکانی ئێراندا نالەبارە، سەرەڕای زۆربوونەوەی قوتابخانە ڕووخاوەکان، لە زۆربەی گوندەکاندا قوتابخانەی کەپری و کانێکسی بوونەتە باو و بەرپرسانی ڕێژیمیش هیج گرینگییەک بە کەرتی خوێندن و ئاواتەکانی منداڵان بۆ بوون بە مامۆستا و دوکتور لە داهاتوودا نادەن.