کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن دابڕاون

17:42 - 14 رێبەندان 2720

لە سەرەتای دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێراندا نزیکەی ٢٠٠ هەزار قوتابی لە خوێندن بەجێماون.

لە دوای داخرانی قوتابخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا خوێندن بە شێوەی ئانلاین بۆ قوتابییان وەرێخرا کە ئەمە بوو بەهۆی ئەوەیکە زۆرێک لە قوتابییان کە دەستیان بە موبایل و کەرەستەی دیکەی خوێندن ڕاناگات، واز لە خوێندن بێننن.

گرانیی تەبلێت و موبایل و نەبوونی توانایی ماڵیی بنەماڵەکان بۆ کڕینی ئەو کەرەستانە لە ٣.٥ ملیۆن قوتابیی بەجیماو لە خوێندن بە شێوەی ئانلاین گەیشتووە ٥ ملیۆن قوتابی.

هەروەها زۆرێک لە ناوچە و گوندکان لە ئێران و کوردستاندا بەهۆی دەستپێڕانەگەیشتن بە ئینتێرنێت ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

دابڕانی قوتابییان لە خوێندن کاتێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەڵێنی به قوتابییان و بەکارھێنەرانی ئەپڵیکەیشێنی شاد دابوو کە ئینتێرنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بکات بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.