کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێراندا ڕێژەی "هاوسەرگیری" کەمی کردووە و ڕێژەی "تەڵاق" زیادی کردووە

18:08 - 6 خاکەلێوه 2722

لە دەیەی ڕابردوودا بەپێی کەڵەکەبوونی قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران هیوا بە ژیان کەم بووەتەوە، هەر بۆیە ڕێژەی "هاوسەرگیری" ٣٣ لەسەد کەمی کردووە و ڕێژەی "تەڵاق" ٢٢ لەسەد زیادی کردووە.

لەو دە ساڵەدا ڕێژەی "هاوسەرگیری" ساڵ بە ساڵ کەمتر بووەتەوە و ڕێژەی "تەڵاق" ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بووە.

ڕێژەی هاوسەرگیرییەکان لە ساڵی ٩١ی هەتاوی بەو لاوە ٨٢٩ هەزار و ٩٦٨ کەیس بووە و ساڵی ٩٩ی هەتاوی بووەتە ٥٥٦ هەزار و ٧٣١ کەیس.

هەروەها ڕێژەی "تەڵاق" لە ساڵی ٩١ی هەتاوی بەولاوە ١٥٠ هەزار و ٣٢٤ کەیس و ئەو ڕێژەیە بە بەرزبوونەوەی ٢٢ لەسەدی بووەتە ١٨٣هەزار و ١٩٣ کەیس.