![](/content/upload/1/news/43811_w920.jpg)
هیوا بە ژیان ، پێوەرێکی ئەژماریە، کە پیشان دەدات ئەندامانی کۆمەڵگایەک چەند ساڵ دەژین، یان بە واتایەکی دیکە چاوەڕوان دەکرێ چەند ساڵ بژین.
نێونجیی مەودای ژیان یان"life expectancy" وەک هیوا بە ژیان ناسراوە و کارناسانی کۆمەڵناسی لەم چەمکە بە چڕی کەڵک وەردەگرن و هەروەها لە نێو کۆمەڵانی خەڵکیشدا باسی لێوە دەکرێت.
هەتا هەر ڕێژەیەک چۆنەیەتی پێڕاگەیشتنی دەرمانی و تەندروستی لە کۆمەڵگایەکدا پێشکەوتوو و لە سەر بنەمای بەرنامەیەکی پێشکەوتوانە مسۆگەرتر بێت، لەو کۆمەڵگایەدا هیوا بە ژیان زیاتره.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، "وڵاتانی ژاپۆن، هۆنگ کۆنگ، ئیسلەند، سووئیس و ئوستراڵیا" ڕێژەی ٨٢ ساڵ تەمەنیان بۆ "هیوا" بە ژیان هەیە.
ئەو پێنج وڵاتە لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی جیهاندان.
هاوکات، وڵاتانی "سوازیلاند، مووزامبیک، زیمباوە، سیرەلێئوون و لیسۆتۆ" نێونجیی ٤۲ ساڵ "هیوا"یان بە ژیان هەیە.
لە تازەترین ڕاپرسی لەسەر حەشیمەتێکی ۲ میلیۆن کەسی لە ئێراندا نێونجیی ژیان بە هیوا ٤٣ ساڵە.
لەم لێکۆلینەوەیە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر باسی لێکراوە کە بریتین لە:
نەخۆشیی کۆرۆنا؛ بەم واتایە خەڵک بەم باوەڕە بگەن کە ژیانیان بۆ دەسەڵاتداران هیچ بایەخێکی نییە و لە کەمترین پلەی گرینگیدایە.
چونە سەرووی نرخی دۆڵار و ئەرزە بیانییەکان، کە هێڵی هەژاری بە ڕێژەی ۱۱ میلێون تمەن بۆ هەر بنەماڵەیەکی ۵ کەسی دابەزاندوە.
بێکاری و تێکشکانی کار و کاسپییەکان
فرۆشتنی خاکی جوغرافیایی ئێران بە وڵاتانی چین و ڕووسیە کە توانیویەتی کاریگەریەکی زۆر لە سەر بیری خەڵک دابنێت.
سێندرۆمی نەناسراو، کە هەر دەم لە بیر و هزری خەڵکدا جێگیرتر دەبێت و تەواوی داهاتووی خۆیان گرێ دەدەن بە "هەرچی پێش دێت بە خێر بێت".