کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێران کێشەی نەبوونی دۆزی دووهەمی واکسەنی سپۆتنیک هەیە

18:32 - 3 خەرمانان 2721

"عەبدولڕەسووڵ هیمەتی" جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی "شیراز" وتوویەتی لە ئێستادا لەگەڵ کێشەی نەبوونی دۆزی دووهەمی واکسەنی "سپۆتنیک" بەرەوڕووینە.

 "هیمەتی" وتوویەتی بەهۆی نەبوونی دۆزی دووهەمی واکسەنی "سپۆتنیک" ئەو کەسانەی دۆزی یەکەمی ئەو واکسەنەیان لێدراوە دەبێت جارێ ڕاوەستن ئەگەر نەمانتوانی "سپۆتنیک" هاوردە بکەین ناچارین واکسەنی دیکەیان لێ بدەین.

ناوبراو وتوویەتی لە ئەگەری ئەوەیکە دۆزی دووهەمی "سپۆتنیک" هاوردە نەکرێت لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی ڕاوێژمان کردووە کە چ واکسەنێکی بۆ جێگرەوی واکسەنی "سپۆتنیک" هەڵبژێرین.

هەروەها کادری دەرمانی و ئەو کەسانەی کە ژیانیان لە مەترسیدایە و کاتی ئەوەیان هاتووە دۆزی سێیەم لێدەن کێشەی ئەوەیان هەیە ماڵپەڕەکە ناوی ئەو کەسانە قەبووڵ ناکات.