کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان ئێران لە بواری ئابووریی سزا دەدرێت

17:13 - 8 بەفرانبار 2721

بەرپرسێکی ئامریکایی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت وتوویەتی لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان گەمارۆی ئابووری زیاترد ەخرێتە سەر ڕێژیمی ئێران و ئەگەری هێرشی نیزامی دژی ئەو وڵاتە لە گۆڕێدایە.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی بەشدارانی ئەو دەورە لە دانوستانەکانی ناوکی لە ڤییەن گەشبینیی خۆیان پیشان داوە بەڵام هەندێک لە دیپلۆماتە ئورووپاییەکان لە حەوتووەکانی ڕابردوودا لە حکوومەتی وڵاتانی خۆیان کۆمەڵێک فەرمانیان وەرگرتووە کە خۆیان بۆ گەمارۆخستنەسەر ئێران ئامادە بکەن.

هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئامریکایی لەو بارەوە وتوویەتی بۆ ڕێگری لە پەسندکرانی گەمارۆی زیاتر و هێرشی نیزامی؛ بۆ ڕێککەوتن و کەمکردنەوەی چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران تەنیا چەند ڕۆژ و حەوتوو مۆڵەت دراوە.

دەوڵەتی بایدن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەن پێبەندی ڕێککەوتنەکان نەبێت، واشنتۆن گەمارۆی ئابووریی زیاتر دەخاتە سەر ئەو وڵاتە.