کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی تەحریمی هێڵی ئاسمانیی قەتەر، زیانی ئابووری بە ئێران دەگات

18:10 - 26 پووشپەڕ 2720

ئەگەر هێڵی ئاسمانیی قەتەر گەمارۆکانی لەسەر نەمێنێتەوە، بڕی ١٣٣ ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بە ئێران دەگات.

فڕۆکەکانی وڵاتی قەتەر بەهۆی تەحریمی هێڵی ئاسمانی لەلایەن وڵاتانی عەرەبیی دراوسێی قەتەر، گەشتە ئاسمانییەکانی خۆیان لە ڕێگای هێڵی ئاسمانیی ئێرانەوە ئەنجام دەدەن و لە بابەتی ئەم کارە ساڵانە  ١٣٣ ملیۆن دۆلار پارە بە ئێران دەدەن.

دادگای ''لاهە'' لە بابەت تەحریمی هێڵی ئاسمانیی قەتەر لەلایەن ٤ وڵاتی عەرەبی، بە قازانجی قەتەر بڕیاری داوە کە دەبێ تەحریمی هێڵی ئاسمانی لەسەر فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە هەڵبگیرێت.

لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی تەحریمی هێڵی ئاسمانیی قەتەر، ساڵانە ١٣٣ ملیۆن دۆلار داهاتی ڕێژیمی ئێران کە لە ڕێگای گەشتە ئاسمانییەکانی قەتەرەوە بەدەست دێت، کەم دەبێتەوە.

هەواڵدەریی ''فاکس نیوز'' لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دیوانی لاهە بە قازانجی قەتەر بەنیسبەت دۆسیەی سکاڵای ئەو وڵاتە لە عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و میسر کە ساڵی ٢٠١٧ تەحریمی هێڵی ئاسمانییان لەسەر قەتەر دانابوو، بڕیاری داوە.

کۆتاییپێهێنانی ئەم دۆسیەیە بە قازانجی قەتەرە و هەڵوەشانەوەی تەحریمی هێڵی ئاسمانی لەلایەن ئەم ٤ وڵاتە عەرەبییە، زیان به ئابووریی ڕێژیمی ئێران دەگەیەنێت.