کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماددە سڕکەرەکان هەڕەشە لە کۆمەڵگەی ئێران دەکەن

11:43 - 4 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ٨٠ لەسەدی ئەو کەسانەی کە لە ئێراندا بەهۆی بەکارهێنانی ماددە و حەبە سڕکەرەکانەوە گیانیان لەدەست دەدەن، لە "پیاوانـ"ـن.

ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکان لە ئێراندا ئامارێکی ڕاستی لێ بڵاو ناکرێتەوە، بەڵام لە نوێترین ئاماردا، "سەعید نەمەکی"، وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە ٨٠ لەسەدی ئەو کەسانەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددە سڕکەرەکانەوە گیانیان لەدەست دەدەن، لە پیاوەکانن.

ماددە سڕکەرەکان لە بەشێک لە دەرمانخانەکاندا بە ئاسانی دەست دەکەون و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانیش دانیان بەوەدا ناوە کە دەرمانخانەکان لە ئێراندا ماددەی سڕکەر دەفرۆشن.

ماددە ھۆشبەرەکان لە کوردستان و ئێران ھێڵی سووری تێپەڕاندووە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی جۆراوجۆری لەسەر کۆمەڵگا و بنەماڵەکان داناوە.

بەرپرسانی ڕێژیم بەتایبەتی لە ڕێگەی مافیای سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە، نەتەنیا ڕێگری لە بازرگانی بە ماددە سڕکەرەکان ناکەن، بەڵکوو خۆیان بازرگانی ئەسڵین.