کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماراتۆنی "بایدن" و "ترامپ" بۆ کۆشکی سپی درێژەی هەیە

12:34 - 14 خەزەڵوەر 2720

هەڵبژاردنەکانی ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر کۆتایی پێهات و ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکردووە.

هەر دوو بەربژێری سەرکۆماریی ئامریکا چاوەڕوانی بردنەوە دەکەن، بەڵام کێبڕکێیەکە زۆر هەستیارە. لە هەندێک ویلایەتەکان "دانڵد ترامپ" لە پێشە و لە هەندێک ویلایەتیش جۆزێف بایدن.

دانڵد ترامپ بەربژێری کۆماریخوازەکان دڵنیایی هەیە کە لەو هەڵبژاردنەدا سەر دەکەوێت. بەڵام بایدن باس لەوە دەکات کە دەنگەکان دەریدەخەن کێ لەسەر کورسیی کۆشکی سپی دادەنیشێت.

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا ٢١٤ ملیۆن هاووڵاتیی ئامریکایی مافی دەنگدانیان هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئامریکا تاکە وڵاته لە هەموو دنیادا کە دوای ئەوەی کاندیدی سەرکۆماری بە زۆرینەی دەنگی هاووڵاتییان هەڵبژاردنەکان دەباتەوە، بەڵام هێشتا ناتوانێت ببێت بە سەرکۆماری ئامریکا، چونکە سەرکۆمار لە ڕێگای دەنگی "ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنـ"ـەوە هەڵدەبژێردرێت نەک دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک.