کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مارک دۆبوویتێز" ئێرانییەکان دەبێ خۆیان ڕێژیم بڕووخێنن

17:20 - 8 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی "مارک دۆبوویتز" سەرۆکی دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسی لە "واشنتۆن" لە لاپەڕەی تویتیری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئێمە دەمانهەوێ خەڵکیی ئێران خۆیان ڕێژیم  بڕووخێنن.

ناوبراو لەو پەیامەیدا نووسیویەتی ئەو ڕێژیمە ئێرانی نییە و هیچ شتێکی ئەم ڕێژیمە لەگەڵ ویستی خەڵک نایەتەوە.

ناوبراو نووسیویەتی بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران ئەو دەسەڵاتە بخەنە زبڵدانی مێژوو لەلایەن ئامریکاوە هەر پشتیوانییەک کە پێویست بێ دەکرێن.

"مارک دۆبوویتێز" بەڕێوەبەری دامەزراوەی داکۆکی لە دێموکراسی لە واشنتۆن، باسی لەوە کردووە ستراتژیی کۆشکی سپی توندترکردنەوەی فشارەکانه سەبارەت بە هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچە، پشتیوانیی لە گرووپە تێرۆریستییەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تاقیکردنەوەی مووشەکی.