ماشینێکی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە زاهیدان بە دانانەوەی مین کرانە ئامانجی ئەندامانی ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" و ٤ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە شەوی ڕابردوو، سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە بە دانانەوەی دوو مین لە ماشینێکی گشتیی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران و ماتۆرسیکلێتێکی ئەو هێزانه، ٤ کەسیان بریندار کرد.
ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" ڕایگەیاندووە، ئەو تەقینەوەیە هۆشدارییەکە بە هێزەکانی ڕێژیم لە ئاستی شاری زاهیداندا و ئەگەر دەست لە زوڵم دژی خەڵکی بەلووچ هەڵنەگرن، سزا دەدرێن.